Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٤ چەتە لە ڕەقە کوژران و ٤٩ هاوڵاتیش ڕزگارکران

2017-10-13 12:35:17



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

لە شەڕی نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش لە گەڕەکەکانی ناوەندی ڕەقەدا ١٤ چەتەی داعش کوژران و ٤٩ هاوڵاتیش لە چنگی چەتەکان ڕزگارکران.

 

پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکەکانی ناوەندی ڕەقەدا بەردەوامە، لە دەوروبەری نەخۆشخانەی وەتەنی، یاریگەی فوتبۆڵ و چوارڕێیانی نەعیم شەڕی سەخت ڕوودەدات.

 

شەڕڤانان لەو شەڕانەدا گورزی قورسیان لە چەتەکانی داعش داوە، لە ئەنجامی شەڕەکاندا تا ئێستا ١٤ چەتەی داعش کوژراون.

 

لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەندراوە، کە شەڕڤانان ٤٩ هاوڵاتیی مەدەنییان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد، کە لەلایەن چەتەکانەوە بە دیل گیرابوون بە مەبەستی بەکارهێنایان وەک قەڵغانی مرۆیی.

 

جێگای ئاماژەیە، کە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئیسکان ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە و لە پێشڕەویدان.



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin