Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆنی لە سنووری کەرکوک ڕەتکردەوە

2017-10-13 12:06:18



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە باشووری کەرکوکی ڕەتکردەوە.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هیچ هەوڵێک بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن هێزەکانیانەوە لە باشوری کەرکوک لە ئارادا نییە.

 

هاوکات ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی ڕایگەیاندووە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە کە پۆلیسی فیدرالی عێراق تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە کەرکوک ئەنجام نەدات.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin