Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دەوروبەری دێرەزۆر گوندێک ڕزگارکرا و لە گوندێکی دیکەش شەڕی سەخت ڕوویداوە

2017-10-13 11:35:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر کە لە ژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەجەنگن، گوندی تەبەڕییەیان لە چنگی چەتەکان ڕزگارکرد، لە گوندی غەریب-یش شەڕ بە سەختی بەردەوامە.

 

ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و باکوری دێرەزۆر لە ڕۆژی ٩ی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکرد و ئێستاش بەردەوامە، شەڕڤانان پێشڕەوی دەکەن و گورزی قورس لە چەتەکانی داعش دەدەن.

 

شەڕڤانان ئەمڕۆ گوندی تەبەڕییەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد، کە کەوتووەتە دووریی پێنج کیلۆمەتریی باکوری شارۆچکەی سوەرەوە.

 

شەڕڤانان هەروەها ئێستا لە گوندی غەریب لە دووریی ١٤ کیلۆمەتریی باکوری شارۆچکەی سوەر و لە دەوروبەری کێڵگەی نەوتی جەفرەدا لەگەڵ چەتەکانی داعش لە شەڕی زۆر سەخت دان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin