Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزەکانی پۆلیسی تورک ٣٤ هاوڵاتییان دەستگیرکرد

2017-10-13 11:18:30



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی پۆلیسی تورک ئۆپەراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسییان لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا ئەنجامدا و لە ئەنجامی دا ٣٤ هاوڵاتییان دەستگیر کرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتیایە سەر ماڵی هاوڵاتییان لە شارەکانی ڕوها، شرناخ، دیلۆک، ئەستەنبۆل، ئەنقەرە و ئەدەنە و ٣٤ کەسیان دەستگیر کرد.

 

ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی ئاکەپە و مەهەپە دژی گەلی کورد و گەلانی تورکیا بەردەوامە، لەو ٣٤ کەسەی ئەمڕۆ دەستگیر کراون منداڵیشیان تێدایە.

 

سەبارەت بەو کەسانەی دەستگیرکراون هەتاکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin