Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی بڵاوکردەوە

2017-10-12 16:23:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە شرناخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هەواڵی کوژرانی شەش سەربازی تورک لە چەلێ و دەڤەری بارزانیشی پشتڕاست کردەوە.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، لە ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، کە شەش سەربازی تورک لە ئەنجامیدا و چالاکیی گەریلاکان لە گاباری سەر بە شرناخ کوژراون.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٣ی مانگ سوپای تورک لە دەوروبەری گاباری سەر بە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ڕۆژی ٥ی مانگ هەلیکۆپتەرەکانی سوپا ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد، هەر ئەو ڕۆژە یەکینەیەکی هێزەکانی دوژمن کە بەنیاز بوو بچێتە ناوچەکەوە کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٨ی مانگ کاتێک کە یەکینەیەکی سوپای دوژمن هەوڵیدا بچێتە گردی شەهید ڕۆژینی گاباری سەر بە شرناخ، کرایە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکان، لەو چالاکییەشدا چوار سەربازی تورک کوژران، ڕۆژی ١٠ی مانگ هێزەکانی سوپای تورک لە ناوچەکە پاشەکشەیان کرد و کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکەیان هێنا.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هەروەها هەواڵی کوژرانی دوو سەرباز لە دەڤەری بارزان و چوار سەربازی دیکە لە چەلێی سەربە جولەمێرگی پشتڕاست کردەوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاکرابووەوە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١١ی مانگ سوپای تورک لە گردی کاپلان، گوندەکانی پیران، میهرێ، هۆزێ و گردی ڕزدە-ی سەربە قلابانی شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و ئۆپەراسیۆنەکە ئێستا بەردەوامی هەیە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin