ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
جیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات و تەڵاڵ سلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند، کە بەم زووانە ڕزگاریی بەتەواوەتی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕادەگەیەنن.
ئەمڕۆ لە پلاتفۆرمی ڕەقەدا، کە لە عەین عیسا بەرێوەچوو، جیهان شێخ ئەحمەد و وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات و تەڵاڵ سلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، قسەیان کرد و باسیان لە قۆناغە کۆتاییەکانی ڕزگارکردنی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش کرد.
جیهان شێخ ئەحمەد، وتی: ڕزگاریی بە تەواوەتی ڕەقە زۆر نزیکە.
تەڵاڵ سلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-یش وتی: ئەمڕۆ لە سەردەمێکی مێژووییدا دەژین، سەردەمێک کە ئارامی و ئاسایش لە سایەسەری خوێنی شەهیدان و تێکۆشان و قارەمانێتی شەڕڤانانمانەوە لە ناوچەکەدا پێکهاتووە، بەم زووانە ڕزگاریی بەتەواوەتی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕادەگەیەنین.
ش.ف