Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەرپرسێکی خورماتوو: بەهۆی هەڕەشەوە کوردەکان گەڕەکی عەسکەریی چۆڵ دەکەن

2017-10-12 14:58:13



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 

 

هاوڵاتییەکی شارۆچکەی خورماتوو دەڵێت، کە چەکدارانی عەسایب ئەهلی حەق، بە چەند کوردێکیان و ماڵتان ببەن و بڕۆن، با نەبنە قوربانیی شەڕ، بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچکەکەش دەڵێت: بەهۆی هەڕەشەی ئەو چەکدارانەوە ١٠ ماڵی کورد گەڕەکی عەسکەرییان چۆڵ کردووە و چوونەتە گەڕەکە کوردییەکان.

 

ماوەی دوو ڕۆژە دەنگۆی هەڕەشەکردن لە ماڵە کوردەکانی شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، بڵاوبووەتەوە.

 

تەها داودی، هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتووە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە پشت سایلۆکەی خورماتووەوە، چەند ماڵێکی کورد هەڕەشەیان لێ کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە، کە دەبێت لە گەڕەکەکە دەربچن و شەوی ڕابردووش هەڕەشە لە چەند ماڵێکی تر کراوە و بە بۆیاخی سور هێمای هەڵە لە دەرگای حەوشیان دراوە، وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەوەی چۆڵی بکەن.

 

تەها داودی، وتیشی:"هەر شەوی ڕابردوو هێزەکانی عەسایب ئەهلی حەق، بە چەند کوردێکیان وتووە، ماڵتان ببەن و بڕۆن، لەم ماوەیەدا شەڕ دروست دەبێت، با نەبنە قوربانی".


عەقید کاوە پەروێز، بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی هەڕەشەی چەکدارانی گروپی عەسایب ئەهلی حەق-ی سەر بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، ماوەی دوو شەوە، ١٠ ماڵی کورد گەڕەکی عەسکەرییان چۆڵ کردووە و چوونەتە گەڕەکە کوردییەکان. 

 

ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو: دوای هەڕەشەی چەکدارانی عەسایب ئەهلی حەق، چەکدارانی ڕێکخراوی بەدر-ی سەر بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، ڕۆیشتوونەتە گەڕەکەکە و بە ماڵەکانیان وتووە دەرمەچن، بەڵام خەڵک لە ترسی گیانی خۆی دەردەچێت.

 

کاوە پەروێز، وتیشی:"هۆکاری ئەم هەڕەشە و جموجوڵانەی چەکدارانی سە بە حەشدی شەعبی، بۆ گیانی هاوڵاتیانی کورد، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێزی پێشمەرگە لە گەڕەکی  عەسکەریی و باڵادەست بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی بەسەر ئەو گەڕەکانەدا".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin