Smiley face
Smiley face
Smiley face

کژار: دەبێت بە پێشەنگایەتی ژنان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت

2017-10-10 20:44:24



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە بەیاننامەیەکدا دەربارەی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، ڕایگەیاند: دەبێت بە پێشەنگی ژنان خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکرێت و گەلی رۆژهەڵات لە دژی گوشار و سەرکوتکاری بێنە مەیدانەکانی خەباتەوە.

 

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پیلانگێڕی سەر عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەستیپێکرد، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەڕفاندنەکەی کۆتایی هات، بەبۆنەی ئەو گەلەکۆمەیەوە، کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕییەکە، کژار رایگەیاند:"ڕێبەر ئۆجالان ١٩ ساڵە لە نێوان چوار دیواردا وەک گیراوێکی سیاسی بە شێوەیەکی نایاسایی لە دورگەی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، کە بە مۆدێلی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی و لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان، رۆڵی گرنگی لە رێگا چارەی گرفتەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کەلتووری، ئابووری و ژنان لە سەدەی بیستەمدا خستە رۆژەڤەوە".

 

ئەوەش هاتووە:"ڕێبەر ئۆجالان توانی هەموو لایەک لە پیلانەکانی ئەو دەوڵەتانەی کە خۆیان لەسەر کۆمەڵکوژی و زۆرداری بینا کردبوو هوشیار دەکاتەوە، بۆیە رێبەر ئاپۆ دەستبەسەرکرا، بەو شێوەیە لە کەسایەتی ئەودا پیلانگێری لە بەرامبەر سۆسیالیزم و یەکسانی و ئازادی ژنان و یەکیەتی گەلان بەرێوەبرا، بۆیە داوا لە ژنان و پێشەنگەکانی ئازادی دەکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمرالی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ناو خەباتی رزگاری خوازیدا جێبگرن".

 

لە کۆتایی دا کۆردیناسیونی کژار، ڕایدەگەینێت: گەل چۆن لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغەکانی تێكۆشان و پرسە هەستیارەکانی هەر چوارپارچە لە مەیدانەکاندا بوون، پێویستە بە پێشەنگی ژنان بێنە مەیدانەکانەوەو هەڵقەی کۆیلایەتی و دەسەڵاتی سەرکوتکار بشکێنن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin