Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک: به‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی ئاپۆ زیندانی ئیمرالی هه‌ڵده‌وه‌شێنین

2017-10-10 10:16:10



 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕژاک، گەلەکۆمەی نیودەوڵەتی ٩ی ئۆکتۆبەر شەرمەزار دەکات و دەڵێت:"به‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی ڕێبه‌رئاپۆ زیندانی ئیمرالی هه‌ڵده‌وه‌شێنین".

 

ئەمڕۆ، ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە دروشمی "پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئاپۆ به‌ واتاى له‌ خاچدانى ژنانه‌"، ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە گەلەکۆمەی ٩/ئۆکتۆبەر لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ریبەریت پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە)، بڵاوکردەوە.

 

ڕژاک ،لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەو گەلەکۆمە نێوده‌وڵەتییە شەرمەزار دەکات و دەڵێت:"ڕێبەر ئاپۆ تاکه‌ ڕێبه‌ر و فه‌یله‌سوفە، که‌ به‌شێوه‌یه‌کی واقع بینانه‌ کێشه‌ی ژنانی وه‌ک ناوه‌ندی  ته‌واوی کێشه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌موو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌ستنیشان کردووه‌ و گه‌وره‌ترین تێزی فکریی و فه‌لسه‌فی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان دۆزیوه‌ته‌وه‌، که‌ ناوه‌ندی چاره‌سه‌رییه‌کانیشی به‌ ئازادیی ژنانه‌وه‌ گرێداوه‌، بۆیە به‌ ئه‌نجامدانی گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد به‌رێز(عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان)، له‌ که‌سایه‌تی ڕێبه‌رئاپۆدا هێرشیان له‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لی کورد و شۆڕشی ژنان کرد".

 

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا هاتوو‌ە:"به‌رده‌وامکردنی گه‌له‌کۆمه‌ و توندکردنی گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ڕێبه‌رئاپۆ، بۆ ئەوەیە ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهانی و داگیرکه‌رانی کوردستان بتوانن باشتر پڕۆژه‌ داگیرکه‌رییه‌کانیان له‌ کوردستاندا په‌یڕه‌و بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووو ڕێگرییه‌کان پڕۆژه‌ و نه‌خشه‌ ڕێگا چاره‌سه‌ریه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لی کوردستان و ژنان ده‌که‌وێته‌ بواری کرداریه‌وه‌".

 

ڕژاک، نمونەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئۆجالان هێناوەتەوە و دەڵێت:"ئه‌وه‌تا له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و سوریادا پرۆژه‌ی خۆبه‌رێوه‌بردنی دیموکراتی گه‌وره‌ترین شۆڕشی له‌ کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا دروست کردووه‌ و له‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان و لاواندا باشترین سیستمی دیموکراتیانه‌ و به‌یه‌که‌وه‌ژیانکردنی گه‌لان بونیاتنراوه‌".

 

ڕژاک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە تەواوی ژنان دەکات، کە به‌یه‌که‌وه‌ کاربکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردن و پراکتیزه‌کردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان و تیایدا هاتووه‌:"به‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی ڕێبه‌رئاپۆ زیندانی ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنین و ئازادیی ڕێبه‌رئاپۆ، که‌ ئازادیی هه‌موو ژنان و گه‌لی کورده‌ مسۆگه‌ر ده‌که‌ین". 

 

له‌ ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ١٩٩٨، گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که)‌ ده‌ستیپێکرد، دواتر له‌ ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩دا، ئۆجالان له‌ شاری نایرۆبی پایته‌ختی وڵاتی کینا ڕفێنرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin