Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی هاوبەشی هەپەگە و یەژا ستار سەردانی هێرۆ ئیبراهیم و گڵکۆی تاڵەبانییان کرد

2017-10-08 19:49:44



ڕۆژنیوز - بەرهەم و شۆڕش

 

شاندی هاوبەشی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە و یەژا ستار، دوای بەشداریکردن لە پرسەی مام جەلال، سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و دوا مەنزڵگەی تاڵەبانییان کرد لە شاری سلێمانی.

 

کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندێکی هاوبەشی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە و یەژا ستار، بۆ سەرەخۆشی کردن سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری مام جەلالیان کرد.

 

لە سەردانەکەیاندا، باوەڕ سەرحەد سەرپەرشتیاری شاندەکە و بەرپرسی میحوەری کەرکوک-مەخموری هێزەکانی گەریلا، وێڕای دەبڕینی هاوخەمییان بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی، وتی:"خەباتی مام جەلال بۆ هەموو گەلی کورد بووە، لە دەستدانی ئەو بۆ هەموومان خەسارەت بوو”.

 

هەر لە سەردانەکەدا، فەرماندەی میحوەری کەرکوک-مەخمور-ی هێزەکانی گەریلا، پەیامی سەرەخۆشی موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی گەیاندە بنەماڵەی مام جەلال.

 

لەبەرامبەردا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شاندەکەی کرد بۆ دەربڕینی هاوخەمییان.

 

دوای سەردانەکەیان بۆ ماڵی مام جەلال، شاندە هاوبەشەکەی هەپەگە و یەژا ستار، سەردانی دوا مەنزڵگەی مام جەلالیان کرد لە گردی دەباشان لەشاری سلێمانی.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin