Smiley face
Smiley face
Smiley face

نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکان بڵاوکرایەوە

2017-10-04 18:14:06



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلا تیڤی، نوێترین ڤیدیۆی چالاکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا حەوت سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکان بڵاوکرایەوە، کە مێژووی چالاکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ی ئەیلول.

 

بەپێی زانیارییەکانی گەریلا تیڤی:"چالاکییەکە لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕی ٣ی ئەیلول،  لە دژی پێگەیەکی لەشکری سوپای تورک لە گردی پەتروت-ی سەر بەچەلێ لە باکوری کوردستان ئەنجام دراوە".

 

ئەوەش هاتووە:"لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە ڕاگەیاندنی تورکیا بڵاوی کردبوویەوە کە یەک سەرباز کوژراوە، ئەوە دووربووە لە ڕاستییەوەو لەو چالاکییەدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون و کۆمەڵێک سەربازیش برینداربوون کە ژمارەیان ئاشکرا نەبووە.

 

هەر لەو چالاکییەدا، شەڕڤانان توانیویانە دەست بە سەر کۆمەڵێک چەکی سوپای تورکدا بگرن.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرە کلیک بکە

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin