ڕۆژنیوز - ناوەندی هەاڵەکان
یەکینەیەکی سەربازەکانی سوپای تورک هەوڵیاندا سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕکەن، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئەو سەربازانەیان کردە ئامانج و چالاکییان دژیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە بە دەست گەیشتوون، سوپای تورک لە گردی بۆتی-ی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان، هەوڵیان سنوور ببەزێنن، بەڵام گەریلاکان ڕووبەڕوویان بوونەوەو شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویدا، شەڕەکە هەتاکو ئێستا بەردەوامە.
ڕاگەیەندراوە، کە هێزەکانی سوپای تورک شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک بە هەلیکۆپتەری کوبرا و سکۆرسکی لە گردی بۆتیی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان دابەزیون.
پاشان گەریلاکان دژی ئەو سەربازانە چالاکییان ئەنجامدا و شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویدا، شەڕەکە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بە سەختی بەردەوامە.
هەپەگە هێشتا لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.
س.ح