Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌نجومه‌نی ماموستایانی ناڕازیی کۆتایى به‌ کاره‌کانى هێنا

2017-09-26 20:57:13



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد، کۆتایى به‌ کار و چالاکییه‌کانى دێنێت.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و باسى له‌ ساڵێک نوێنه‌رایه‌تیکردنى ناڕه‌زایه‌تى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران کرد.


له‌ لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌: "دوای ماندونه‌بونی و پیزانینی ته‌واومان بۆ سه‌رجه‌م ماموستایان و فه‌رمانبه‌رانی خۆڕاگر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، که‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ ١٧/١٠/٢٠١٦ له‌ شه‌قامه‌وه‌ بۆماوه‌ی ساڵێک مافی نوێنه‌رایه‌تیکردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی پێدرا، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ کاری بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی موچه‌خۆران و ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌ و ژیان و گوزه‌رانیان کردوه‌".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ئێستا به‌هۆی کوتایهاتنی واده‌ی بڕیاردراو، ئه‌نجومه‌ن کوتایی به‌ کار و چالاکیه‌کانی ده‌هێنێت، چالاکی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م ساڵ شێواز و فورمی جیاواز وه‌رده‌گرێت و پشتیوان و پشتگیری هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی نوێ ده‌که‌ین له‌و پێناوه‌دا، سه‌رکه‌وتنه‌کانمان به‌ به‌رھه‌می ماندوبوونی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌زانین و بۆ که‌موکورتییه‌کانیش داوای لێبوردن ده‌که‌ین".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin