Smiley face
Smiley face
Smiley face

عه‌بادى: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕاده‌گرین

2017-09-26 19:56:47



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ فڕۆکه‌کانی هه‌رێم هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕاده‌گرن، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژدا نه‌خرێنه‌ ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى عێراقه‌وه‌.


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی ڕیفڕاندۆمی هه‌رێمی کوردستان لێدوانیدا و ڕایگه‌یاند: سه‌رکرده‌کانی هه‌رێم گوێیان به‌ هیچ بانگهێشتێک نه‌دا له‌باره‌ی ریفڕاندۆمه‌ ناده‌ستوریه‌که‌وه‌.


عه‌بادی له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا بڕیایداوه‌ کۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ناوه‌نده‌وه‌.


عه‌بادی ڕاشیگه‌یاند: حکومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی سیادی فیدڕاڵی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی خاکی عێراقدا ده‌سه‌پێنێت و ده‌ستبه‌رداری یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌رییه‌که‌ی نابین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin