Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا: بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستنه‌دات ڕیفراندۆمى کرد

2017-09-26 19:44:58



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


مولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ڕایگه‌یاند، مه‌سعود بارزانى بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست نه‌دات ڕیفراندۆمى کرد، چونکه‌ هێزى له‌ده‌ستداوه‌.


مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ میدیاکانى تورکیاى ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری پارتی لێره‌ بوایه‌ ئه‌مانوت بڕۆره‌وه‌، به‌ڵام لێره‌ نییه‌ له‌ باکوری عێراقه‌ و پێشی ئه‌ڵێین نه‌یه‌یته‌وه‌ بۆ تورکیا.


ڕاشیگه‌یاند: به‌ بارزانیمان وت ڕیفراندۆم مه‌که‌ ئه‌گه‌ر به‌  بیکه‌ی نێوانمان خراپ ئه‌بێ، به‌ قسه‌ی نه‌کردین و کردی.


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: ئێمه‌ نوێنه‌رایه‌تی خۆمان له‌ هه‌ولێر کرده‌وه‌ ئیجازه‌مان له‌ عێراق وه‌رگرت نه‌ک پارتی، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئیجازه‌ بدا هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر که‌رکوک.


باسى له‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته‌ سه‌ر برا تورکمانه‌کانمان له‌ که‌رکوک ئێمه‌ ته‌داخول ئه‌که‌ین.


چاوش ئۆغڵو وتیشى: بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست نه‌دا ڕیفراندۆمی ئه‌نجامدا، بارزانى هێزی له‌ده‌ستداوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به‌هێز بێ ڕیفراندۆمی کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin