Smiley face
Smiley face
Smiley face

خورماتوو، داعش هێرشى کرده‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق

2017-09-26 19:14:43



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار


چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق له‌ ناوچه‌ى زه‌رگه‌ له‌ ڕۆژئاواى خورماتوو، سه‌رچاوه‌یه‌کیش به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند، له‌ هێرشه‌که‌دا نزیکه‌ى ٢٠ چه‌کدارى عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى کوژراون.


ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانى داعش له‌ سنورى ناوچه‌ى زه‌رگه‌ له‌ نزیک پردى زه‌رگه‌ له‌ ڕۆژئاواى خوماتوو هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى، ماوه‌ى ٤٥ خوله‌ک شه‌ڕ بووه‌.


عه‌بدوڵا قه‌سرێى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى ٣ى  لیواى ١١ له‌ زه‌رگه‌ به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: چه‌ته‌کانى داعش ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کاتژمێر ٦ هێرشیان کرده‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق له‌ نزیک پردى زه‌رگه‌ له‌ ڕۆژئاواى خورماتوو، شه‌ڕه‌که‌ ماوه‌ى ٤٥ خوله‌کى خایاند.


ڕاشیگه‌اند: له‌ ئێستادا یه‌کتر هاوه‌نباران ده‌که‌ن، هه‌م سوپاى عێراق هاوه‌ن ده‌گرێته‌ داعش، هه‌م چه‌ته‌کانى داعش سوپاى عێراق هاوه‌نباران ده‌که‌ن.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند، که‌ له‌و هێرشه‌دا نزیکه‌ى ٢٠ چه‌کدارى عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق کوژراون، که‌ سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin