Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە

2017-09-26 16:11:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکیانی ئەم دواییانەی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی تورکی لە ئەنجامی چەندین چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیاند.


هەپەگە ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول لە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ١٠ هەزار سەربازی تورک بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی ٢٣ی مانگ کۆتاییهات، ڕۆژی ٢٢ی مانگ گەریلاکانمان لە لیجەی سەربە ئامەد یەکینەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە هەمان شوێن چالاکییەکی دیکە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا.


لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە: لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نالین موش و شەهید بەدران گوندیکرامۆ گەریلاکانمان لە شەمنزینان سەربە جولەمێرگ چەند چالاکییان ئەنجامدا، ڕۆژی ٢٤ی مانگ گەریلاکانی یەژاستار لە دەوروبەری شەمزینان دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چەند سەربازێکی دوژمن کوژران و برینداربوون.


لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ کاتژمێر ٠٧:١٠ خولەکی بەیانی گەریلاکانی یەژاستار لە گردی شکێرە سپی چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا چوار سەربازی تورک کوژران.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin