Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەک لە وێستگەی میترۆی لەندەن ڕوویدا

2017-09-26 15:45:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەقینەوەیەک لە وێستگەی میترۆی تاوەر هیلی ڕۆژهەڵاتی لەندەن ڕوویدا و پێنج کەس برینداربوون.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی دەیلی ستار، ئەمڕۆ لە وێستگەی تاوەر هیلی لەندەن تەقینەوە ڕوویدا و لە ئەنجامیدا پێنج کە برینداربوون کە هەموویان ژن و منداڵ بوون.

 

ڕاگەیەندراوە، کە پاش دابەزینی کەسێک لە میترۆکە عەلاگەیەکی ڕەشی گەورەی لێ بەجێماوە و هەر ئەو عەلاگەیەش تەقیوەتەوە.

 

پاش تەقینەوەکە دووکەڵ هەموو ڤاگۆنەکانی گرتووەتووە و خەڵک لە میترۆکە دابەزیون و بەرەو دەرگاکانی چوونەدەرەوە هەڵهاتوون.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojn[email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin