Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

2017-09-26 14:33:17



ڕۆژنیوز- ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

به‌هۆى ڕووداوێکى هاتووچۆوه‌ له‌نێوان شاره‌دێى ته‌کیه‌ و شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون، کە ئەندامی یەک خێزانن.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌نێوان شاره‌دێى ته‌کیه‌ و شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی نزیک وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی وەرگەڕا.

 

ئه‌یوب حه‌مه،‌ جێگرى به‌ڕێو‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ بە ڕۆژنیوزی وت:"بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکە، کە ناوی (شەریف سەعید)ە و تەمەنی ٤٢ ساڵە گیانی لەدەستدا و دوو ژن و دوو منداڵ-یش برینداربوون".

 

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ وتیشی: قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و ئێستاش تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکەین. 

 

زۆرى ڕووداوى هاتووچۆى سنورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌نێوان شاره‌دێى ته‌کیه‌ و شارۆچکه‌که‌دایه‌ و تا ئێستاش ڕووننه‌بووەته‌وه‌ هۆکاره‌که‌ى زیاتر بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ناوه‌ندى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ڕێگه‌ى هاتووچۆ بۆ شاره‌دێکانى ناو شوان وسه‌نگاو و ئاغجه‌له‌ر و شارى که‌رکوک هه‌یه‌، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌و شوێنه‌ که‌مترین حاڵه‌تى ڕووداوى هاتووچۆ تێیاندا ڕووده‌دات.

 

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin