Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژن نیوز، کە ئاژانسێکی تایبەت بە ژنانە کرایەوە

2017-09-26 13:43:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژن نیوز، کە ئاژانسێکی هەواڵی تایبەت بە ژنانە بە دروشمی "پێنوسی ژن بە شوێنه هەقیقەتەوەیە" کرایەوە.

 

دوێنێ، ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز کرایەوە، ئەو ئاژانسە دەیەوێت ببێتە دەنگی کپ کراوی ژنان.

 

ژن نیوز بەبۆنەی دەستپێکردنی بڵاوبووەنەوەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"ئێمە لە بەرامبەر دەسەڵاتی ڕەگەزپەرست، میلیتاریست، سێکسیست و پیاوسالار دەوەستینەوە و تێکۆشانمان بەرفراوان دەکەینەوە".

 

ئەو ئاژانسەی ژنان، بە زمانەکانی کوردی و تورکی و ئینگلیزی بەم ناونیشانە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە http://jinnews.com.tr/kr

 

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر ئاژانسی هەواڵی ژنها بە بڕیاری دۆخی نائاسایی حکومەتی تورک داخرابوو، پاش ئەویش ڕۆژنامەی سووژن دیسانەوە لەلایەن حکومەتی تورکەوە داخرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin