Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەکی فەلەستینی سێ ئەندامی ئاسایشی ئیسرائیلی کوشت

2017-09-26 13:30:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەلەستینییەک سێ ئەندامی ئاسایشی ئیسرائیلی لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی جولەکەکان لە ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن کوشت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە پۆلیسی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵی فەلەستینی تەقەی لە سێ ئەندامی ئاسایشی ئیسرائیلی کردووە و کوشتوونی.

 

ئەو پیاوە فەلەستینییە، پاشان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

 

هێشتا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، ئەگەرچی گروپەکانی جیهاد و حەماس پشتگیری ئەو کردەوەیەیان کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin