Smiley face
Smiley face
Smiley face

جبەخانەیەکی چەتەکانی داعش کەوتە دەست شەڕڤانان

2017-09-26 10:21:38



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە ناوەندی شاری ڕەقەدا بەردەوامە و هاوکات ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیش لە گەڕەکە ڕزگارکراوەکان بەڕێوەدەچێت، شەڕڤانان جبەخانەیەکی گەورەی چەتەکانیان دۆزییەوە.

 

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە ناوەندی شاری ڕەقە، لە گەڕەکی نەهزەی ڕۆژئاوای ڕەقە و هەروەها لە گەڕەکی ئەندەلۆسی باکوری شارەکە بەردەوامە، لەو گەڕەکانەدا شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا بەڕێوەدەچێت.

 

لە گەڕەکی هەنا-دا کە کەوتووەتە ناوەندی شاری ڕەقەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پشکنین و گەڕانی شەڕڤانان بە گەڕەکەدا، جبەخەنایەکی گەورەی چەتەکان دۆزرایەوە، شەڕڤانان دەستیان بە سەر ئەو جبەخانەیەدا گرت، کە ژمارەیەک موشەک لە ناو جبەخانەکەدا دۆزراوەوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin