Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: حکومەتی عێراق وتوێژ لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ناکات

2017-09-26 08:37:28



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتەیەکیدا ئاشکرای کرد کە، حکومەتی بەغدا هیچ وتوێژێک لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ناکات لەگەڵ حکومەتی هەرێم، هاوکات بەرپرسیارییەتەکەشی خستە ئەستۆی ئەنجامدەرانی نەک گەلی کورد.

 

حەیدەر عەبادی، شەوی ڕابردوو، لە ناوەندی فەرمانداریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، وتەیەکی پێشکەش کرد و لە لایەن میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکرایەوە.

 

عەبادی وتی: ئێمە ئامادە نین هیچ وتوێژ و گفتوگۆیەک بکەین لەبارەی ئەنجامی ڕیفراندۆم، چونکە نادەستوورییە.

 

وتیشی: بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی دایە نەک گەلی کورد.

 

ئەوەشی وت: دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ڕیفراندۆم دەستوریی نییە، هەربۆیە ئێمە ئامادەنین وتوێژ لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بکەین.

 

ڕوونیشی کردەوە: ئێمە پەنا نابەینە بەر سەپاندنی ئەمری واقیع بە هێز، پشت بە دەستوور دەبەستین، دادگای فیدراڵی ناکۆکییەکان یەکلایی دەکاتەوە، جگە ەلوە هیچ شتێکی دیکە نییە.

 

هەورەها وتیشی: بە ئەنجامەکانی ریفراندۆم ڕازی نابین، نە ئێمە و نە هیچ لایەنێکی دیکە، ڕێوشوێنی تایبەت دەگرینە بەرە بەرامبەر ئەوانەی کە ئەو پشێوییەیان دروست کرد، بەرپرسیارییەتەکەشی لە ئەستۆی ئەواندایە نەک هاونشتیمانییە کوردەکان.

 

وتیشی، ناوچەی جێ ناکۆکەکان دەبێ بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی، چونکە لەوێ کاری کۆچپێکردن و هەڕەشەکردن لە هاونشتیمانیان هەیە و دەستکاری کراوە بۆ ڕیفراندۆم.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin