Smiley face
Smiley face
Smiley face

په‌خشى که‌ناڵى ڕووداو له‌سه‌ر تورکسات ڕاده‌گیرێت

2017-09-25 16:48:12



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ده‌سته‌ى باڵاى ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى ده‌وڵه‌تى تورک بڕیاریدا په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو له‌سه‌ر مانگى ده‌ستکردى تورکسات ڕابگرێت.


ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى باڵاى ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ئه‌وه‌ى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو سه‌ربه‌ پارتى له‌سه‌ر مانگى ده‌ستکردى تورکسات ڕابگرێت کۆبووه‌وه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌شدا بڕیاریدا په‌خشى ڕووداو ڕابگرێت.


میدیاکانى تورکیا ئه‌و هه‌واڵه‌یان وه‌ک هه‌واڵێکى به‌ په‌له‌ بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردوه‌، که‌ ده‌سته‌که‌ بڕیارى لابردنى که‌ناڵى ڕووداوى داوه‌ له‌ مانگى ده‌ستکردى نایلسات، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ کاتى لابردن و ڕاگرتنى ئه‌و که‌ناڵه‌ نه‌کراوه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌ که‌ که‌ناڵى ڕووداو سه‌ربه‌ بارزانیه‌.


که‌ناڵى ڕووداو به‌وه‌ ده‌ناسرێت که‌ زۆر نزیکه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌واى تورکیاوه‌ و به‌رده‌وام به‌ شێوه‌یه‌کى پڕوپاگه‌نده‌یى هه‌واڵه‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و پێشلێکارییانه‌ باس ناکات که‌ دژى به‌ میدیاى ئازاد ده‌کرێن له‌ باکورى کوردستان و تورکیا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin