Smiley face
Smiley face
Smiley face

جموجوڵى سوپاى تورکیا له‌سه‌ر سنورى عه‌فرین زیادى کردوه‌

2017-09-25 16:40:27



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سوپاى توکیا ده‌ستى به‌ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى کردوه‌ له‌سه‌ر سنورى عه‌فرین و جموجوڵه‌کانى زیاتر کردوه‌.


حموجوڵى سوپاى تورکیا له‌سه‌ر سنورى هه‌رێمى ڕاجۆ له‌ کانتۆنى عه‌فرین زیاتر بووه‌ و شه‌وى ڕابردوو چه‌ند بنکه‌یه‌کى دیکه‌ى سه‌ربازیى دروستکردوه‌.


هه‌روه‌ها سوپاى تورکیا له‌ سنوره‌که‌ سێ ڕێگه‌ى بۆ سه‌ر چیاکانى سه‌ر سنور دروستکردوه‌ و چه‌کى قورسى له‌وێ جێگیرکردوه‌.


سوپاى تورکیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین و داگیرى بکات، هه‌روه‌ها ماوه‌ ماوه‌ش سنوره‌کانى عه‌فرین تۆپباران ده‌کات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin