Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر شوێنی ستراتژی لە دێرەزۆر ڕزگارکراون

2017-09-25 15:59:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە لە ڕۆژی ١٦یەمیدا بەردەوامە و شەڕڤانان لە هەفتەی ڕابردووی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆری شوێنی ستراتژییان ڕزگارکردووە.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە ئەمڕۆ ئاماری تێکۆشانی هەفتەی ڕابردووی شەڕڤانان ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆری بڵاوکردەوە.

 

لەو ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاماری هەفتەی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ڕاگەیەندراوە، هاتووە: شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەفتەی ڕابردوودا ٧٠ کم چوارگۆشەیان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە، لە هەفتەی ڕابردوودا ٣٦ کێڵگە لە دەستی چەتەکان ڕزگارکراون، هەروەها ٢٣ چەتەی داعش کوژراون کە چواریان بۆمبیان بەخۆیانەوە بەستبووەوە، ١٧ چەتەی داعش بەدیلگیراون، فڕۆکەیەکی سیخوڕی چەتەکان و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەری چەتەکان تێکشکێندراون، هێرشی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش لەلایەن شەڕڤانانەوە پوچەڵ کراوەتەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە دراوە، کە دوو کارگەی گاز و نەوتی ستراتژیی عەزبە و کۆنیکۆ ڕزگارکراون، هەروەها ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنیش لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.

 

لەکۆتاییدا ڕاگەیەندراوە، کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەفتەی ڕابردوو ١٠ شەڕڤان شەهیدبوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin