Smiley face
Smiley face
Smiley face

خورماتوو، حەشدی شەعبی تەقە لە مەڵبەندی یەکێتی دەکات

2017-09-25 15:57:40



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

 

پاش شەهیدکردنی هاوڵاتییەک، چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە مەڵبەندی یەکێتی و بازگەیەکی ئاسایش کرد.

 

ئەمڕۆ، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆمدا، لە شارۆچکەی خورماتوو- سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، کە ناوچەیەکی دابڕێندراوە لە هەرێمی کوردستان ئاڵۆزیی دەرکەوت.

 

کەمال عەبدوڵا، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستڕێژی گولـلەیان لە مەڵبەندی یەکێتی و بازگەیەکی ئاسایش کرد.

 

وتیشی: لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایشەوە وەڵامی چەکدارانی حەشدی شەعبی نەدرایەوە و ئێستا تەقەکردن وەستاوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی هەق تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی فەوجی کاکەییەکان کرد، کە دانیشتووی شارۆچکەی خانەقین بوون و بۆ دەنگدان سەردانی خورماتوویان کردبوو، لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەهیدبوو.

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin