Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە چەند چالاکییەکی دژی سوپای تورک ڕاگەیاند

2017-09-25 15:36:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لە سێرت ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوەو کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی تورکی ڕاگەیاند.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمرۆ چالاکییەکی گەریلاکانی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی ١٦ی مانگ لە گردی گارسیای سەربە سێرت دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامیان دابوو.

 

هەپەگە ڕایگەیاند:"هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا، ڕۆژی ١٦ی ئەیلول لە گردی گارسیای سەربە سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا دژی هێزەکانی سوپای تورک، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون".

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند:"ڕۆژی ٢٣ی ئەیلول گەریلاکانمان دژی بارەگای تەرەتەی دەوروبەری گاباری سەربە شرناخ چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، دوێنێش کاتژمێر ٠١:١٠ خولەکی نیوەڕۆ بۆ ٠٣:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گەریلاکانمان جارێکی دیکە دژی ئەو بارەگایە چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانراوە".

 

لە کۆپتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە:"هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک بۆ ١٠:٢٠ خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک زاپ و ئاڤاشینی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin