Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەرمیان، منداڵێک لە ئاودا خنکا 

2017-09-25 15:28:48



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 

 

لە ئاوی باڵەجۆی گوندی شێخ لەنگەر لە گەرمیان، منداڵێکى  تەمەن هەشت ساڵان خنکا و گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى بەردەوامە.

 

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ، لە گوندی شێخ لەنگەری سەر بە شارەدێی کۆکسی شارۆچکەى کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێک لە ئاودا خنکا.

 

نیعمەت عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانى گەرمیان، بە ڕۆژنیوزى وت: منداڵەکە ناوی ئەسما‌ ئەحمەد و تەمەنی هەشت ساڵ بووە، دانیشتووی شارۆچکەی کەلار-ن، بەڵام بۆ میوانیی چوونەتە ئەو گوندە و لە ئاوی باڵەجۆی گوندەکەدا خنکاوە.

 

نیعمەت عەلی

 

نیعمەت عەلی، وتیشی: دانیشتوانى گوندەکە و تیمەکانى ژێر ئاوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرقاڵی دۆزینەوەى تەرمى منداڵەکەن و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە . 

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماری کردووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە هەتا ئێستا لە باشوری کوردستان ٥٥ کەس لە ئاودا خنکاون و دوو گەنجیش لەناو بیرێکدا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و بوونی غازەوە خنکاون.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin