Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵەبجە، هەتا نیوەڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس دەنگیان داوە

2017-09-25 15:13:54



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى
 
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى کۆمیسیۆنى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت: له‌کاتی کردنه‌وه‌ى بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌ڕووى ده‌نگده‌ران تاوه‌کو کاتژمیر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار دەنگدەر لە پارێزگاکە دەنگیان داوە.

 

کاتژمێر ٧:٠٠ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌ڕووى ده‌نگده‌رانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واوى شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆمى و پڕۆسه‌که‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ تا کاتژمێر ٦ -ى ئێواره‌.


هاوکار هادى، به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ هه‌رێم به‌ ڕۆژنیوزى وت:"پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشه‌یه‌کى ته‌کنیکى و لۆجستیمان نه‌بووه‌، بەڵام ژمارەیەک دەنگدەر بەهۆی هەبوونی هەڵە لە ناوەکانیان کیشەیان بۆ دروستبوو، ئەوانیش چارەسەرکران.

 

هاوکار هادى

 

هاوکار، ئاماری دەنگدەرانی هەتا کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆی خستەڕوو و وتی: به‌پێى ئامارى ته‌واوى بنکه‌ و ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ تا کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ لە کۆی ٧٣ هەزار دەنگدەر  ١٩ هەزار و ٩٧٧ کە دەنگیانداوە، کە دەکاتە  نزیکەی %٣٠ ی دەنگدەران.


هاوکار هادی، وتیشی:"چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تا دواساته‌کانى ده‌نگدان هاوڵاتیان ڕوو له‌ بنکه‌کان بکه‌ن و له‌ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌نگده‌ریش له‌ دوا ساته‌کانى ده‌نگدان به‌ بڕیارێک کاته‌که‌ ده‌توانین بۆ کاتژمێرێک یان زیاتر درێژتر بکه‌ینه‌وه‌".
 


سه‌باره‌ت به‌ چاودێرى پڕۆسه‌که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:"زۆرێک له‌ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و چه‌ند لایه‌نێکى سیاسى چاودێریان له‌ بنکه‌کانى ده‌نگدان هه‌یه‌ و ته‌نها جوڵانه‌وه‌ى نه‌خێر که‌ ژماره‌یان ١٦٤ چاودێر بوو نه‌مانهێشت به‌شدارى بکه‌ن، چونکە ئه‌و ژماره‌ باجانه‌ که‌ وه‌ریان گرت پێمان ڕاگه‌یاندن پاش لکاندنى وێنه‌ى چاودێره‌کانیان بۆمان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش مۆرى بکه‌ین، به‌ڵام نه‌یانهێنایه‌وه‌،به‌پێى یاسای کۆمیسیۆن-یش هیچ چاودێرێک بەبێ باج ناتوانێت چاودێریى پڕۆسه‌که‌ بکات".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin