Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە خورماتوو هاوڵاتییەک شەهیدبوو

2017-09-25 14:31:33



ڕۆژنیوز - بەرهەم لەتیف

 

چەکدارانی تورکمان لە شارۆچکەی خورماتوو، دەستڕێژی گولـلەیان لە چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی کاکەییەکان کرد و شۆفێری ئۆتۆمبێلی فەوجەکە شەهید بوو.

 

کاتژمێر ۲ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، لەسەر ڕێگای گشتیی کەرکوک-بەغدا، دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلی چەند پێشمەرگەیەک کرد.

 

محەمەد فایەق، وتەبێژی قایمقامی خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی کاکەییەکان لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ شارۆچکەی خانەقین، لەلایەن چەند چەکدارێکی تورکمانی عەسائیبی ئەهلی حەق-ەوە درانە بەر دەستڕێژیی گولـلە".

 

وتیشی:"لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی فەوجەکە شەهید بوو، پێشمەرگەیەکیش برینداربوون".

 


ناوبراو، زانیاریی لەبارەی هۆکاری تەقەکردنەکەوە نەبوو.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin