Smiley face
Smiley face
Smiley face

فوئاد مەعسوم: بڕیارەکەی بارزانی یەکلایەنەیە

2017-09-24 23:09:37



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بڕیارە یەکلایەنەیە و لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتیی دەستوریمانەوە داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی لە کوردستان و بەغداد دەکەین، هەرچی زوترە دیالۆگ زاڵ بکەن بۆ لانی کەمی رێککەوتنێک.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردەوە.

 

لە سەرتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا رایگەیاند کە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاری کۆتایی داوە کە سبەینێ بیست و پێنجی مانگی ئەیلول ریفراندۆم بەڕێوە بچێت.


لە بەشێکی دیکەشدا هاتووە: بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو بڕیارە یەک لایەنەیە و لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتیی دەستوریمانەوە بۆ پێویستیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵمان بۆ دورخستنەوەی وڵاتمان لە مەترسییە سەختەکان و یەکێتیی گەلەکەمان، داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی لە کودستان و بەغداد دەکەین، بەهەر نرخێک بێت خۆ بپارێزن لە گرژی و لۆجیکی حیکمەت و چڕکردنەوەی هەرچی زوتری دیالۆگ زاڵ بکەن بۆ لانی کەمی رێککەوتنێک.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە: لە پێناوی دورخستنەوەی گەلەکەمان لە هەر دژوارییەک کە کەس پێی خۆش نەبێت، هەرچی پێویست بێت بکرێت و قوربانیی بۆ بدرێت، تەئکید کردنەوەمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی پرەنسیبەکانی دەستور بخرێتە ریزی پێشەوەو رێزی داواکاریی پشتیوانیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بگیرێت و درێژە بدرێت بە دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی نێوانیان لەرێی چارەسەری تەوافوقیی و رەتکردنەوەی هەڵوێستی گێچەڵپێکردن و توندڕەویی و هەنگاونان بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی پێویست لە نێوان هەردولادا، پێکەوەش هەنگاوبنێین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی هاوڵاتیی بون و مافەکان کە ویستی هەموانە.
 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی کردوە: منیش وەک سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوام دەبم لە خستنە کاری هەمو کۆشش و هەوڵێک لەپێناوی خێراکردن لە دەستپێکردنی دیالۆگی برایانە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییدا بۆ دانانی چارەسەری سەرکەوتوو کە زامنی تێپەڕاندنی ئەم قەیران و بارە ناسکە بکات و رێبگرێت لەوەی تێرۆریستان بیقۆزنەوەو بەکاری بهێنن بۆ مەرامی خۆیان.

 

هەروەها وتوشیەتی: دەبێت بڕۆین بەرەو کارکردنی پێکەوەیی بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی هەڵەو کێشە کەڵەکەبوە نێگەتیڤەکان، ناکۆکیی و بۆچون و هەڵوێستەکان چەندە توندیش بن.


لە کۆتاییشدا هاتووە کە: ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بەتوانای گەلەکەمان لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە کە بە یەکگرتویی و ورەو توانای پتەوترەوە لێی دەربازدەبن بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی ئێستاو گەشەپێدانی سیستمە دیموکراسییەکەی و بنیاتنانی ئایندە گەشەکەی.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin