Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق داوا له‌ وڵاتانى جیهان ده‌کات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بکه‌ن نه‌ک هه‌رێم

2017-09-24 21:04:23



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌نجومه‌نى وزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى عێراق داوا له‌ وڵاتانى جیهان ده‌کات که‌ له‌ پرسى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌کان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بکه‌ن، نه‌ک هه‌رێمى کوردستان.


که‌مێک پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نى وزارى عێراق بۆ ئاسایشى نیشتمانى لێدوانێکى بڵاوکرده‌وه‌ و داواى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد، خاڵه‌ سنوره‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان ڕاده‌ستى حکومه‌تى ناوه‌ندى بکاته‌وه‌.


له‌ لێدوانه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌، که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌کانى ناکه‌ن.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: داوا له‌ هه‌موو وڵاتانى دراوسێ و جیهان ده‌که‌ین، ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا بکه‌ن له‌ پرسى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌کان.


به‌ بڕیارى پارتى و یه‌کێتى و یه‌کگرتووى ئیسلامى و چه‌ند حزبێکى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، که‌ کێشه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه‌، به‌ڵکو کێشه‌ى ناوخۆیى هه‌یه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌ڕێوه‌بردندا، ڕۆژانه‌ به‌رپرسانى هه‌رێم ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشن و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناده‌ن.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin