Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕه‌قه‌، شه‌ڕڤانان ٣٥ هاوڵاتیان ڕزگار کرد

2017-09-24 19:44:03



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ ڕه‌قه‌ ٣٥ هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه‌یان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کرد.


ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کێک له‌ ڕه‌قه‌ پێشڕه‌وییان کرد و ٣٥ هاوڵاتى مه‌ده‌نیشان ڕزگار کرد.


شه‌ڕڤانان له‌ شه‌ڕه‌کانى ئه‌مڕۆدا چه‌ندین چه‌ته‌ى داعشیان کوشت و له‌ پێشڕه‌ویى به‌رده‌وامن.


له‌ ئێستا به‌شێکى که‌مى شارى ڕه‌قه‌ به‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ ماوه‌ و شه‌ڕڤانان نزیکن له‌وه‌ى به‌ یه‌کجارى ئه‌و شاره‌ له‌ ده‌ستى داعش ده‌ربێنن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin