Smiley face
Smiley face
Smiley face

عادل موراد: پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌بار نین بۆ ڕیفراندۆم

2017-09-24 19:27:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئێستای كوردستان و‌ پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌بارنین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دەشڵێت هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه‌ له‌ كاتێكدا دێت كه‌ بارودۆخی خۆیی و بابه‌تییه‌كان گونجاو نین، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ كۆی پڕ‌ۆسه‌كه‌.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر لاپەڕەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاو کردەوە لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

 

لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە: سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، مافێكی پارێزراوی هه‌موو گه‌لان و میلله‌تانی دونیایه‌، وه‌ خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورده‌، هه‌ر بۆیه‌ گه‌لی كوردستان به ‌درێژایی ده‌یان ساڵ تێكۆشاوه ‌و قوربانیداوه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردن و به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین، به‌دیهێنانی خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی.

 

ئەوەش هاتووەکە: بەداخه‌وه‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه‌ له‌ كاتێكدا دێت كه‌ بارودۆخی خۆیی و بابه‌تییه‌كان گونجاو نین، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ كۆی پڕ‌ۆسه‌كه‌ و خه‌وه‌نی له‌مێژینه‌ی ده‌یان ساڵەی گه‌له‌كه‌مان ده‌خاته‌ مه‌ترسی له‌بارچوون.

 

لە کۆتایی پەیامەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە: بارودۆخی ئێستای كوردستان و‌ پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌بارنین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ربۆیه‌ داواكارم له‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری و زه‌مانته‌كانی كومه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ بكه‌ن، و دواخستنی رێفراندۆم رابگه‌یەنن، چونكه‌ ئه‌نجامدانی رێفراندۆم له‌م كاته‌دا به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان، به‌رەو ئاینده‌یەكی نادیارمان ده‌بات، كه‌ ڕه‌نگه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاره‌سات باربن بۆ ئه‌و ناوچانه ‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌گشتی.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin