Smiley face
Smiley face
Smiley face

٤٢ ژنی دیکە بەشداری ئەنجومەنی سەربازیی منبیج بوون

2017-09-24 15:06:57



 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

 دواى به‌شداربوون له‌ خولێکی به‌هێزکردندا ٤٢  ژنى شه‌رڤان  چوونه‌ ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى منبیج، هاوسه‌رۆکى کۆمیته‌ى بەرگری-ش ده‌ڵێت: شۆڕشى ژنانى ڕۆژئاوا سه‌لماندى بۆ ته‌واوى جیهان  که‌ ژنانى کورد ده‌توانن به‌ ئیراده‌یان گه‌ل و خاکى خۆیان بپارێزین.

 

دوێنى، ئه‌کادیمیاى شه‌هید رۆکسانا دواى ته‌واوبوونى خولێکى به‌هێزکردنى سه‌ربازیى له‌ مه‌راسمێکدا به‌ به‌شداریى محەمەد عەبودی، فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى منبیج و نۆفا سلێمان، هاوسه‌رۆکى کۆمیته‌ى بەرگریی و ژامارەی شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج، ٤٢  شه‌ڕڤانى ژنى ڕاهێندراوى نارده‌ ڕیزه‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیی منبیج.

 

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا،  نۆفا سلێمان، هاوسه‌رۆکى کۆمیته‌ى بەرگریی ئاماژه‌ى به‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانى ژنانى رۆژئاواکرد و وتى: شۆڕشى ژنانى ڕۆژئاوا سه‌لماندى بۆ ته‌واوى جیهان  که‌ ژنانى کورد ده‌توانن به‌ ئیراده‌یان گه‌ل و خاکى خۆیان بپارێزین.

 

جێگاى ئاماژه‌یه‌،  خوله‌که‌ به‌ ناوى شه‌هید ئامارا جه‌رابلوس کرابوویه‌وه‌، که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى منبیج و له‌ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ڕه‌قەدا‌ شه‌هید بوو.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin