Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانى باشور ئیدانه‌ى کۆمەڵکوژییەکەی شیلادزێ دەکەن

2017-09-24 08:53:50



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

ژمارەیەک لە ژنانى باشورى کوردستان ئیدانه‌ى کۆمەڵکوژییەکەی شیلادزی دەکەن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا و ژنە چالاکوانێک-یش دەڵێت: پێویسته‌‌ هه‌موومان له‌م دۆخه‌دا یه‌کده‌نگ بین بۆ ئیدانه‌کردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى داگیرکه‌ران.

 

له‌ به‌رده‌وامیى هێرش و پێشێلکارییه‌کانى دەوڵەتی تورک بۆ سه‌رخاکى باشوری کوردستان، له‌ بۆردومانێکدا، کە ڕۆژى ٢٠/ئەم مانگە بۆسەر گوندەکانی شێلادزى سنوورى شارۆچکەی ئامێدى لە پارێزگای دهۆک ئەنجامیدا، ١٠ هاوڵاتى کۆمەڵکوژبوون.

 

سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە، نیاز محه‌مه‌د، مامۆستاى زانکۆ سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: لەو هێرشانەدا بەردەوام هاوڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی و دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان-یش نەیانانتوانیوە چارەسەری ئەو پێشێلکارییانە بکەن.

 

نیاز محه‌مه‌د

 

نیاز، بەپێویستی زانی، کە هاوڵاتیان و کۆمەڵگای مەدەنی له‌ ڕێگه‌ى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یاساکانى مافى مرۆڤى جیهانى، فشار دروست بکەن و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ناچار بکەن، کە سنورێک بۆ ئه‌و هێرش و یاسا شکێنیانه‌ دابنێن.

 

هەروەها له‌یلا عومەر، چالاکوان لە ڕێگەی ڕۆژنیوەزەوە ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا-ی کرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانى کوردستان و وتیشی: به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر سنورى ئێران و تورکیان له‌ژێر مه‌ترسى هێرش و په‌لامارداندان و ته‌نها هاوڵاتیانى سڤیل-یش ده‌بنه‌ قوربانى.

 

له‌یلا عومەر

 

له‌یلا، وتیشى: پێویسته‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌م دۆخه‌دا یه‌کده‌نگ بین بۆ ئیدانه‌کردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ى داگیرکه‌ران، چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ى شه‌هید بوون‌ هاوڵاتى ئاسایین و په‌یوه‌ندیان به‌ هیچ هێز و لایه‌نێکى سیاسییه‌وه‌ نییه‌ و خه‌ریکى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان بوون.

 

بانوو هه‌ڵه‌بجه‌یی، ژنە چالاکوانێکی دیکەیە و سەبارەت بە هەمان بابەت به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئه‌مه‌یه‌ یه‌که‌م جارنییه‌ هێرش بکرێتە ‌سه‌ر سنووره‌کانى کوردستان، به‌رده‌وام ده‌وڵەتانی داگیرکه‌ر له‌ پیلانگێڕیدان دژ بە گەلەکەمان.

 

بانوو هه‌ڵه‌بجه‌یی

 

بانوو، بانگه‌وازیى له‌ ته‌واوى گه‌لى کورد ده‌کات، چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاستى ئه‌و پێشێلکارییانه‌ و ده‌ست به‌ خه‌بات و چالاکى بکه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داگیرکەران و وتى: له‌ئێستادا خۆشبه‌ختانه‌ ژنان ده‌توانین یه‌کڕیزیه‌کمان هه‌بێت و تادێت له‌ به‌هێزبوونداین، پێکه‌وه‌ خه‌بات ده‌که‌ین بۆ وه‌ستان دژى هه‌ر داگیرکارییه‌ک بۆسه‌ر گه‌لى کورد بێته‌ ئاراوه‌ له‌ هه‌رپارچه‌یه‌کى کوردستان بێت.

 

چالاکوان شنه‌ بابا عه‌لى- بە هەمان شێوەی ئیدانەی هیرشەکانی دەوڵەتی تورک-ی کرد و به‌ ڕۆژنیوزى وت: به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌وام کوردستان له‌ژێر  مه‌ترسى هێرش و په‌لامارى داگیرکه‌راندایه‌، له‌م حاڵِه‌تانه‌شدا ته‌نها هاوڵاتیانى سڤیل ده‌بنه‌ قوربانى.

 

شنه‌ بابا عه‌لى

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin