Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕابون مه‌عروف: ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ ده‌نگدانه‌ به‌ ٢٦ ساڵ زوڵم و سته‌م

2017-09-22 19:07:36



ڕۆژنیوز ـ ناسیار مسته‌فا


ڕابون مه‌عروف وته‌بێژى جوڵانه‌وه‌ى نه‌خێر له‌ ئێستادا له‌ دواهه‌مین ڕۆژى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم، کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا و وتى: ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ ده‌نگدانه‌ به‌ ٢٦ ساڵ زوڵم و سته‌م.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى ڕابون مه‌عروف وته‌بێژى جوڵانه‌وه‌ى نه‌خێر له‌ ئێستادا کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ دواهه‌مین ڕۆژى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم بوو.


ڕابون مه‌عروف وتى: له‌ دواهه‌مین ڕۆژى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆمدا تا ئێستا نازانین که‌ ئایا ڕیفراندۆم ئه‌کرێت یان نا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌ بڕیارى ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن سه‌خسێک و حزبێکه‌وه‌ دراوه‌، بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى خۆیان، بۆیه‌ لاى خه‌ڵک ڕوون نییه‌.


وتیشى: به‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم کێشه‌کان زیاتر قوڵ ئه‌بنه‌وه‌ و دواتر ڕه‌نگه‌ توشى شه‌ڕێک ببین، که‌ هه‌ر خه‌ڵکى هه‌ژار توشى نه‌هامه‌تى ئه‌بن، به‌رپرسان خۆیان له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرى ئه‌که‌ن و به‌شدارى شه‌ڕه‌کان نابن، هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانیش به‌هۆى نه‌بوونى کۆنده‌نگى سیاسییه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان.


ڕابون مه‌عروف ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بکرێت ئه‌وا وڵاتانى دراوسێ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وه‌نده‌ى تر بارى سه‌ر شانى هاوڵاتیان قورس ئه‌بێت، هه‌روه‌ها وڵاتانى ڕۆژئاواش که‌ دۆستمانن و پشتگیرى کوردیان کردوه‌، هه‌ڵوێستى ئه‌وانیش ئه‌گۆڕێت.


له‌ کۆتایی قسه‌کانیشیدا وتى: ده‌نگدان به‌ ڕیفراندۆم ده‌نگدانه‌ به‌ زوڵم و سته‌مى ٢٦ ساڵى ڕابردوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin