Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: گەریلاکانمان تۆڵەی شەهیدبوونی هاوڵاتیانی باشوریان کردەوە

2017-09-22 18:01:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەاڵەکان


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا زانیاریی لە بارەی زنجیرە چالاکییەکی گەریلاکانەوە ڕاگەیاند، کە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی شەهیدبوونی ئەو هاوڵاتیانە ئەنجامدراون کە لەم دواییانەدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لە دەستداوە.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کە ئەو چالاکییانە بۆ یادکردنەوەی ئەو ١٠ هاوڵاتیە ئەنجامدراون کە سوپای تورک لە باشوری کوردستان شەهیدی کردن.


هەپەگە ڕایگەیاند: بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەو ١٠ هاوڵاتییەی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورک لە باشوری کوردستان شەهیدبوون، گەریلاکان لە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەکی ئێوارە لە دەوروبەری گەڤەر لەسەر ڕێگای زرێپۆشێکی سوپا چالاکییەک ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا ١٠ سەربازی تورک کوژران، ژمارەی بریندارەکانی سوپای تورک نەزانرا.


هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە جیلۆی سەربە گەڤەر لە نێوان هێزە داگیرکەرەکان و گەریلاکانمان شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو شەڕەدا نەزانرا.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم لە نسێبینی سەربە مێردین چالاکیان ئەنجامدا دژی سوپای تورک، لەو چالاکییەدا کە ڕۆژی ١٨ی مانگ ئەنجامدرا سەربازێکی دوژمن کوژرا.


هەپەگە سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە چەولیگ ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٤ی مانگ لە شارۆچکەی کانیڕەشی سەربە چەولگ سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ڕۆژی ١٦ی مانگ گەریلاکانمان دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی تورک کوژران.


هەروەها هەپەگە بانگەشەکانی ڕاگەیاندنە تورکەکانی بەدرۆخستەوە کە بڵاویان کردبووەوە حەوت گەریلا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورکدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا هیچ گەریلایەک شەهید نەبووە.


ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە سوپای تورکیا بەشێکی ناوچەکانی بادینانی بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە حەوت هاوڵاتی شەهید بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin