Smiley face
Smiley face
Smiley face

شیلادزێ، خۆپیشاندان دژى بۆردوومانه‌کانى تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.. به‌ ڤیدیۆ

2017-09-22 16:54:41



ڕۆژنیوز ـ سعود شای گۆران


به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى شیلادزێ سه‌ربه‌ دهۆک له‌ بادینان خۆپیشاندانێکیان دژى بۆردوومانه‌کانى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى شیلادزێ خۆپیشاندانێکیان دژى هێرش و بۆردوومانه‌کانى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا، که‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌ چڕى سنورى بادینان بۆردوومان ده‌کات.


خۆپیشانده‌ران له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا بۆردوومانه‌کانى سوپاى تورکیایان ئیدانه‌ کرد و داوایان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم کرد، که‌ نه‌ک ته‌نها ناڕه‌زایى به‌ڵکو پێویسته‌ کارى جدى بکه‌ن به‌ کرداریى دژى بۆردوومانه‌کانى سوپاى تورکیا.

 

نه‌وزاد هلورى چالاکوان و به‌شداربووى خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندى شاره‌دێى شیلادزێ بۆ ئیدانه‌کردنى بۆردوومانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا خۆپیشاندانمان کرد، که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بوون.


وتیشى: هێرشکردن بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و شه‌هیدکردنیان جارى یه‌که‌م نییه‌ و ئه‌م ڕووداوانه‌ چه‌ندین جار دووبارى ده‌بنه‌وه‌، له‌ سنورى بادینان.


ئه‌وه‌شى وت: داوامان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم کرد که‌ به‌ جدى کار بکات بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ کۆمه‌ڵکوژى و هێرشانه‌.


له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا سوپاى تورکیا به‌شێک له‌ ناوچه‌کانى بادینانى بۆردوومان کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها زیانێکى زۆرى مادى به‌ر ناوچه‌که‌ که‌وتووه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin