Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەردەلولی جزیرە لە پێشڕەویدایە و ٦ کێلگە ڕزگار کران

2017-09-21 20:04:33



ڕۆژنیوز - دێرەزور

 

گەردەلولی جزیرە لە پێشڕەویدایە و مەودای ٣ کیلۆمەتریان لە ناوچەی سور پاک کردوەتەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، هاوکات ٦ کێڵگەشیان ڕزگار کردووە.

 

شەڕ و پێکدادان بەردەوامە لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش، ئەمڕۆکەش لە میانە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەدا، پێشڕەوییەکی زۆر کراوە لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریا.

 

لەو پێشڕەویەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەدا، شەڕڤانان ٣ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردوە لە ناوچەی سور کە دەکەوێتە سەر سنووری سوریا و عێراق، هاوکات شەڕڤانان هێرشەکانی چەتەکانی داعشیان تێکشاندووە و ٦ کیڵگەیان لە چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە.

 

هەروەها لە هەمان ئۆپەراسیۆندا، شەڕڤانان ژمارەیەک خەڵکی سڤیلیشیان ڕزگار کردووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنی ئارام و دوور لە شەڕ، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچەیەدا لەپێشڕەویدان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin