Smiley face
Smiley face
Smiley face

كەركوك: لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا فیستیڤاڵێك بەڕێوەچوو

2017-09-21 19:29:13



ڕۆژنیوز- سۆران محەمەد

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی،  بە بەشداری سەرجەم نەتەوەكانی شارەكە فیستیڤاڵی نەتەوەكانی كەركوك بە ڕێوەچوو.

 

كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ئێڵ سی لە کەرکوک، فیستیڤاڵێك بەڕێوەچوو، لە فیستیڤاڵەكەدا نەتەوەكانی كەركوك خواردنی جۆراوجۆری نەتەوەی خۆیان پێشكەش بە میوانەكان كرد، هاوکات چەندین پێشەنگای جۆراو جۆریش كرانەوە.

 

 

فەرمان عەلی، ئەندامی گروپی كۆكار و ڕیکخەری فیستیڤاڵەكە، لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز، وتی:"وەكو گروپی كۆكار و كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش، هەستاین بە ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە، بە بەشداری سەرجەم نەتەوەكانی شاری كەركوك، ئامانجمانە لەم ڕۆژەدا گیانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوەكانی شارەكە پتەو و بەهێز بێت".

 

 

وتیشی:"لە فیستیڤاڵەكەدا، پێشەنگایەكی وێنە و نمایشكردنی كاری دەستی و چەندین چالاكی تر بەڕێوەچوون، هەروەها نەتەوەكانی شارەكە، لە فیستیڤاڵەكەدا خواردنی نەتەوەی خۆیان پێشكەش بە میوانەكانی فیستیڤاڵەكە كرد".

 

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد:"لەم ڕۆژەدا، داوا لە نەتەوەكانی شارەكە دەكەین، ڕۆحی پێكەوەژیان قوڵتر بكەنەوە، بۆ ئەوەی كەركوك ببێتە سیمبۆلی ئاشتی و پێكەوەژیان لە هەموو جیهاندا".

 

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin