Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی ژمارەیەک لە شەهیدانی بۆردومانەکانی دوێنێ گەیشتنەوە شێلادزێ

2017-09-21 17:57:54



ڕۆژنیوز - شیلادزێ

 

تەرمی ژمارەیەک لە شەهیدانی شیلادزێ کە لە بۆردومانەکانی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک شەهید ببون لە ناوچەی نێروە و ڕێکان، گەیەندرانەوە شیلادزێ.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی 3 کەس لەو ١٠ کەسەی کە لە بۆردومانەکانی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیانیان لەدەست دابوو، لە لایەن کەسوکارەکانیانەوە گەیەندرانەوە شیلادزێ و بەخاک سپێردران.

 

یەکێک لە کەسوکاری شەهیدەکان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: شەهیدانی بۆردومانەکەی شیلادزێ ژمارەیان ١٠ کەسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێمە چووینە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە و تەرمی سێ کەسی دیکەمان دۆزیەوە هێناومانەتەوە بۆ شیلادزێ، تا ئێستا تەرمی شەش کەس بەخاک سپێردراوە، تەرمی چوار کەسی دیکە ماوە لە چیا، کە سیانیان بینراون ناناسرێنەوە، یەکێکیشیان نادیارە و تەنیا جانتاکەی دۆزراوەتەوە.

 

دوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سێ کاتی جیاوازدا ناوچەکان‌ى نێروه‌ و ڕێکانیان له‌ بادینان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin