Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیەندراوی چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە

2017-09-21 17:24:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان زانیاری بڵاوکردەوە و کوژرانی سێ سەربازی تورکی لە شرناخ ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی چالاکی گەریلاکان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم لە شرناخ و هەنگاوی شۆڕشگڕانەی شەهید ئازاد فارقین و شەهید ژیندا ئوزگوری بڵاوکردەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانی هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری قلابانی سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەم ئەمڕۆ گەریلاکانمان یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان خستە ژێر چاودێرییەوە و کاتژمێر ٠١:١٥ خولەکی نیوەڕۆ، لە دژیان چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئازاد فارقین و شەهید ژیندا ئوزگوردا، گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە چەلێی سەربە جولەمێرگدا، گروپێکی سێ کەسیی سوپای تورکیان کردە ئامانجی چالاکییەکانیان، هێشتا نەزانراوە کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin