Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان دەبێتەوە ئۆپۆزسیۆن

2017-09-21 16:57:58



ڕۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەینێت کە بەم زووانە گۆڕان دەبێتەوە ئۆپۆزسیۆن، ئاشکراشی دەکات کە ئێستا ئەمە ڕای زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکەیە.

 

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئێستاکە لەو بارودۆخەدا ڕای زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی وایە کە پێویستە گۆڕان قۆناغی سیاسی بگوازێتەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون.

 

سەرچاوەیەکە ئەوەشی بۆ رۆژنیوز ئاشکرا کردووە کە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی پرسی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی ئەو جۆرە نائاساییەی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵنەوەشاندنەوەی پاشەکەوتی بەزۆرە ملێی مووچە، ڕای زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی ئەوەیە کە پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان وەک ئۆپۆزسیۆن کار بکات.

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند کە: لەھەفتەی داھاتوودا بزووتنەوەی گۆڕان خۆی یەکلایی دەکاتەوە لەوەی بگەڕێتەوە ناو حکومەت یاخود وەک ئۆپۆزسیۆن کار بکات.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin