Smiley face
Smiley face
Smiley face

وادەی ڕاگرتنی بانگەشەی ڕیفراندۆم ڕاگەیاندرا

2017-09-21 16:26:33



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وادەی ڕاگرتنی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیاندرا.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوە بە ژمارە (١٩) بڵاو کردەوە و تێیدا وادەی ڕاگرتنی بانگەشەی ڕیفراندۆم ڕاگەیاندراوە.

 

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: سەرجەم لایەنەکان ئاگادار دەکەینەوە کە کاتژمێر (١٢)ی شەوی (٢٢/٩/٢٠١٧) وادەی بانگەشەکردن بۆ ڕاپرسی دەوەستێت، بەپێی بەرکارەکانی یاساکانی ھەرێمی کوردستان.

 

ڕاگەیاندراوەکە دوو خاڵ لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: یەکەم/ دەبێت سەرجەم پۆستەرەکانی بانگەشەی ڕاپرسی نزیک لە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران لابدرێت، دووەم/ ڕاگرتنی بانگەشە ئەو سپۆتانە ناگرێتەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی ئامادەکراو بۆ ڕێنمایی چۆنیەتی دەنگدان.

 

وابڕیارە لە رۆژی 25ی ئەم مانگە ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان بەڕێوەبچێت.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin