Smiley face
Smiley face
Smiley face

"باشترین چارەسه‌ر بۆ دۆخی که‌رکوک سیستمی خۆبەڕێوەبەرییە"

2017-09-21 12:54:50



ڕۆژنیوز- سۆران محه‌مه‌د 

 

ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، پێی وایە، کە به‌ بێ زه‌مینه‌سازیی و پێکهاتن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی شاری که‌رکوک، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌ و که‌رکوک به‌ره‌و دۆخێکی مه‌ترسیدار ده‌بات و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیش بە باشترن چارەسەر دەزانێت.

 

هه‌رێمی که‌رکوک-ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگەی کوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی بۆ دۆخی که‌رکوک و پرسی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم لەو‌ شاره‌ دەخاتەڕوو.

 

نه‌وزاد که‌رکوکی، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌رێمی که‌رکوک، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"به‌ بێ زه‌مینه‌سازیی و پێکهاتن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی شاری که‌رکوک، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌ و که‌رکوک به‌ره‌و دۆخێکی مه‌ترسیدار ده‌بات".

 

نەوزاد، وتیشی:"له‌ خانه‌قین و مه‌نده‌لی تا که‌رکوک ناوچه‌کانی تر، گرژیی و ئاڵۆزیی دروست بووه‌، ئه‌و لایانه‌نه‌ی که‌ پله‌ی یه‌که‌م ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی ناوچه‌که‌ بشێوێن تورکیا و ئه‌مریکا و عێراق-ن، چونکه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ناسه‌قامیری ڕۆڵی ئه‌منی، بێنه‌ ناو شار و شارۆچکه‌کانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات سه‌رکرایه‌تی سیاسی کورد، هیچ ئاماده‌کاریه‌کی نییه‌، بۆیە ده‌بێت ژیرانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکات ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ناوچانه‌ به‌یه‌کجاریی له‌ده‌ستده‌دات".


ناوبراو، ڕاشیگه‌یاند:"که‌رکوک له‌چاو شاره‌کانی تری عێراق و هه‌رێمی کوردستان، تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی هه‌یه‌، هه‌م له‌ ڕووی پێکهاته‌وه‌ هه‌میش‌ له‌ ڕووی مه‌زهه‌بیه‌وە، بۆیه‌ ئێمه‌ باشترین سیستم‌مبۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخی که‌رکوک، سیستمی خۆبەڕێوەبه‌ری دیموکراتییه‌، واتا کۆنفیدارڵیزمی دیموکراتی، چونکه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌توانێت هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگ و ئاین و مه‌زهه‌به‌کان پێکه‌وه‌ بژێنێت، وه‌ متما‌نه‌ بوون و باوەڕ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی شاره‌که‌ دروست ده‌کات".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin