Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ ئازادی ئۆجالان لە دانیمارک چادر هەڵدرا.. بەوێنە

2017-09-21 11:59:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەک لە چالاکوانانی کوردی دانیشتووی دانیمارک، چادرێکیان هەڵدا و خەڵکیان سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرکارانی کوردستان- پەکەکە، لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە ئاگادارکردەوە.

 

دوێنێ لە شاری کۆپنهاگن-ی دانیمارک، چالاکییەک ئەنجامدرا بەمەبستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی کرا.

 

ئەو چالاکییە بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی سێوە و بە دروشمی "هەبوونی ڕێبەرایەتی هەبوونیی ئێمەیە، بێ سەرۆک ژیان نابێت" ئەنجامدرا.

 

لە چادرەکەدا و لە چالاکییەکەدا کتێبەکانی ئۆجالان و هەروەها چەند بڵاوکراوە لەبارەی ژیانییەوە لەنێوان هاوڵاتیانی کۆپنهاگن-دا دابەشکرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin