Smiley face
Smiley face
Smiley face

ده‌رچوانى زانکۆ و په‌یمانگاکان داوای ڕەخساندنی هەلی کار دەکەن

2017-09-21 10:35:17



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى
 
خوێندکارانى به‌شه‌ جیاوازه‌کانى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ پاش سێ ساڵ لە دەرچوونیان، به‌ نائومێدییه‌وه‌ ئاهه‌نگى ده‌رچوونیان ساز دەکەن و دەڵێن، کە هیج هەلێکی کاریان بۆ نەڕەخساوە، داواش لە حکومەت دەکەن ئاوڕیان لێبداتەوە و لە بیکاریی ڕزگارییان بکات.

 

ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان ڕێژه‌یه‌کى زۆر له‌خوێندکارانى زانکۆ و په‌یمانگاکان بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن، بەڵام ماوەی شەش ساڵە دامەزراندن لە کەرتی گشتی ڕاگیراوە و دەستکەوتنی هەلی کار-یش لە کەرتی تایبەت بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

 

هێمن حه‌مه‌ئه‌مین، ده‌رچووى کۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کانى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:"حکومەتی هەرێم ئاوڕ لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناداتەوە و سه‌دان هه‌زار ده‌رچوو ئێستا بێکارن و دانه‌مه‌زراون".

 

هێمن حه‌مه‌ئه‌مین
 


هێمن، وتیشى:"به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه‌ چه‌نده‌ها خوێندکار  پێش ئه‌وه‌ى زانکۆ ته‌واو بکات وازیان له‌خوێندن هێناوه‌ و دەستیان به‌کرێکاریى یان گرتنەدەستی پیشه‌یه‌ک کردووه‌‌ و هه‌ندێکیشیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچیان کردووه‌".

 

کانی نەجمەدین، خوێندکارێکى ترى ده‌رچووى به‌شى زمانى ئینگلیزى-یە له‌ زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ و دڵخۆشبوو بە ئاهەنگی دەرچوونی، بۆ ڕۆژنیوز وتیشی:"داواکارم له‌حکومه‌تى هه‌رێم بیرێکمان لێبکاتەوە و هه‌لى کارمان بۆ بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌هره‌ و زانسته‌ى فێربووین په‌ره‌ى پێ بده‌ین و خزمه‌تى پێ بکه‌ین".

 

کانی نەجمەدین

 

خوێندکارێکى دیکەش به‌ناوى پشتیوان حه‌مه‌ڕه‌حیم، ده‌رچووى به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:"به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایى ئاهه‌نگى ده‌رچوونه‌که‌شمان بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ دواخرا و تائێستاش دانه‌مه‌زراوین و هه‌لى کاریشمان له‌شوێنى تر بۆ نه‌ڕه‌خساوه و تێکۆشانی ١٨ ساڵمان بەهەدەر ڕۆشت‌".

 

پشتیوان حه‌مه‌ڕه‌حیم


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin