Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنە ئێزدییەک داوای ئازادی ئۆجالان دەکات

2017-09-21 10:37:36



ڕۆژنیوز - سۆلین شەنگال

 

ژنەئێزدییەک گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەی شەرمەزارکردو داوای ئازادکردنی کرد.

 

کۆچەر موراد ئەحمەد، دایکێکی ئێزدی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسەکەمان ڕایانگەیاند، کە بۆ ئازادیی ئۆجالان تێدەکۆشین و هیواداریبن بە ئازادبوونی بە ئامانج و ئاواتەکانمان بگەین.

 

 

کۆچەر موراد ئەحمەد، وتی:"هەرگیز ئەو یارمەتییانەمان بیر ناچێتەوە کە گەریلاکانی ڕێبەر ئاپۆ دەرهەق ئێمە کردیان، ئەگەر هاوکارییەکانی ئەوان نەبووایە، ئێمەی ئێزدی لەو فەرمانە ڕزگار نەدەبووین، تا کاتێک زیندووین چاکەیان لە بیر نابەینەوە، ئەگەر ئەمڕۆ لە سەر خاکی پیرۆزی ئێزدخان دەژین لە سایە سەری تێکۆشانی جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاۆپۆوەیە".

 

دایکە کۆچەر موراد ئەحمەد وتیشی:"هیوادارین ڕۆژێک ڕێبەری گەلەکەمان لە زیندان بێتە دەرەوە و بە ئامانج و ئاواتەکانمان بگەین".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin